Abdullah Shukur
25 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و بڕیاری گشتپرسی ھەرێمی کوردستان و دواپێشھاتەکانی ناوچەکەیان کردووە.
- لە پەیوەندییەکەدا ھەردوو سەرۆک ئاماژەیان بەوە کرد کە ھەڵنەوەشاندنەوەی گشتپرسی دەبێتە ھۆی زیاتکردنی بارگرژی لە ناوچەکەدا و جەختیشیان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق کردەوە.
لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و بڕیاری گشتپرسی ھەرێمی کوردستان و دواپێشھاتەکانی ناوچەکەیان کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەستکەوتوون، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و بڕیاری گشتپرسی ھەرێمی کوردستان و دواپێشھاتەکانی ناوچەکە کراوە.ھەردوو سەرۆکەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە ھەڵنەوەشاندنەوەی گشتپرسی دەبێتە ھۆی زیاتکردنی بارگرژی لە ناوچەکەدا و جەختیشیان لە یەکپارچەیی خاکی عێراق کردەوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە سەردانەکەی ٤ی تشرینی یەکەمی ئەردۆغان بۆ ئێران کراوە. راشگەیەندرا کە ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی چوارەمی ئەنجوومەنی ھاریکاری باڵای نێوان تورکیا و ئێران سەردانی تاران دەکات.