Elena Teslova,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2018
مۆسكۆ - AA
شاره‌زایانی رووسی، رێككه‌وتنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌سه‌ر پێكهێنانی ناوچه‌ی داماڵراو له چه‌ك له ئیدلب، به سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا داده‌نێن.
شاره‌زایانی رووسی له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی پوتین و ئه‌ردۆغان بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوان.
پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رووسیا، ئه‌نتۆن مارداسۆڤ رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه‌ی سۆچی سه‌ركه‌وتنی توركیا و رووسیایە و گوتی: "ئه‌م رێككه‌وتنه سه‌ركه‌وتنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه بۆ رێگه‌نه‌دان به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ئیدلب. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركه‌وتنی رووسیایه كه نایه‌وێت به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شداریی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بكات".
ئه‌نتۆن مارداسۆڤ رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه‌ی سۆچی ژیرانه‌ترین بژارده‌یه و جه‌ختیشیكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له ئه‌رزی واقیعدا كارێكی ئاسان نابێت و گوتی: "ته‌نها به كاری هاوبه‌شی مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره ده‌تواندرێت هاوكێشه‌ی ئیدلب چاره‌سه‌ر بكرێت".
شاره‌زای سه‌ربازی رووسی و شرۆڤه‌كاری سیاسیی، ده‌نیز كۆركۆدینۆڤ رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی رووسیا و سه‌ركۆماری توركیا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له بڕیاره‌كه‌یاندا به راشكاوی دڵنیایی ئه‌وه‌یان داوه گرووپه رادیكاڵه‌كان له ئیدلب نابنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له سووریا.
ده‌نیز كۆركۆدینۆڤ تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕیاری ئه‌ردۆغان و پوتین له‌باره‌ی داماڵینی ناوچه‌كه له چه‌ك رێگە له كاره‌ساتی مرۆیی ده‌گرێت و گوتی: "له هه‌مان كاتدا به ره‌خسانی ناوچه‌یه‌كی له چه‌ك داماڵدراو ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ به راشكاوانه رێككه‌وتننامه‌ی خۆیان به هه‌موو جیهان نیشاندا كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها سیاسییه باڵاكان دروست بووه. ئه‌و هاوپه‌یمانییه به بنه‌ماگرتنی رێزگرتن له ناكۆكییه‌كان هاته به‌رهه‌م. توركیا و رووسیا له رێگای كاركردن به لێكتێگه‌یشتنه سیاسییه‌كانیان سه‌لماندیان ده‌توانن ببنه دڵنیاییده‌ری سه‌قامگیری له ناوچه‌كه".