Mustafa Deveci
01 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
قودس – AA
هێزه‌كانی ئیسرائیل ١٦ فه‌ڵه‌ستینییان له كه‌ناری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو ده‌ستگیر كرد.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی ئیسرائیل هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چەندین شار و ناوچە لە كه‌ناری رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو.
له ئاكامدا ١٥ كه‌س له كه‌ناری رۆژئاوا و مێردمنداڵێك كه قوتابی قۆناغی ئاماده‌یییه له رۆژهه‌ڵاتی قودس ده‌ستگیركراون.
دوو منداڵ و په‌رله‌مانتاری پێشووی فه‌ڵه‌ستین، محمه‌د ئه‌بو تێر-ی ته‌مه‌ن ٧١ ساڵ له‌نێو ده‌ستگیركراوه‌كانی كه‌ناری رۆژئاوادان.