Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
11 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2019
لۆس ئه‌نجلس - AA
خه‌ڵاته‌كانی گرامی كه یه‌كێكه له گرنگترین چالاكییه‌كانی جیهانی موزیك، به به‌شداری كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان له رێوڕه‌سمێكدا له شاری لۆس ئه‌نجلس باشووری رۆژئاوای ئەمریکا به خاوه‌نه‌كانیان به‌خشرا.
رێوڕه‌سمی شەست و یەکهمین خه‌ڵاته‌كانی گرامی له ناوه‌ندی ستاپلێس به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كه میشێل ئۆباما، هاوسه‌ری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما به شێوه‌یه‌كی سوپرایز چووه سه‌ر شانۆ، هه‌ریه‌ك له كه‌سایه‌تیه به‌ناوبانگه‌كانی جیهانی موزیك وه‌ك له‌یدی گاگا، جادا پینكێت سیس، ئه‌لیسیا كیس و جێنیفه‌ر لوپێز چوونه سه‌ر شانۆ.
براوه‌كانی شەست و یەکهمین خه‌ڵاته‌كانی گرامی به‌م شێوه‌یه‌یه:
ئه‌لبوومی ساڵ: كاسی موسگرایڤس - Golden Hour.
گۆرانی ساڵ: جیڵدش گامبینۆ - This Is America.
باشترین هونه‌رمه‌ندی نوێ: دوا لیپا.
به‌رهه‌مهێنه‌ری ساڵ: فارێل ویلیامس.
باشترین ئه‌لبوومی راپ: گاردی بی - Invasion of Privacy.
باشترین ئه‌لبوومی R&B: H.E.R. -H.E.R.
باشترین گۆرانیی R&B به‌ناوی "Boo’d Up" كه له لایه‌ن لاورێنس دۆپسن، جۆلی جه‌یمس، ئێلا مای و دۆجۆن ماكفارلاین-ه‌وه گوتراوه.
باشترین توانای گۆرانی راپ به‌ناوی "God’s Plan" له لایه‌ن دره‌یك-ه‌وه گوتراوه.
باشترین توانای گۆرانی پۆپی سۆڵۆ به‌ناوی Where Do You Think You’re Goin له لایه‌ن له‌یدی گاگاوه گوتراوه.
باشترین پۆپ له شێوه‌ی گرووپدا، به‌ناوی Shallow له لایه‌ن له‌یدی گاگا و برادلی كووپهرهوه گوتراوه.
باشترین ئه‌لبومی پۆپی ئاسایی به‌ناوی My Way له لایه‌ن ویڵی نیڵسن-ه‌وه گوتراوه.
باشترین ئه‌لبومی پۆپی ئاسایی ڤۆكاڵ به‌ناوی Sweetener له لایه‌ن ئاریانا گراندی گوتراوه.
باشترین تۆماری سه‌ما به‌ناونیشانی "Electricity" سه‌ماكه‌ی دیپلۆ و مارك رۆنسن بوو.
باشترین توانای رۆك به‌ناوی When Bad Does Good له لایه‌ن كریس كۆرنێڵ گوتراوه.
باشترین توانای مێتاڵ به‌ناوی “Electric Messiah” بوو.
باشترین گۆرانی رۆك “Masseduction”ی جاك ئه‌نتۆنۆف و ئانی كلارك بوو.
باشترین ئه‌لبومی رۆك From the Firesی گرێتا ڤان فلیت بوو.
باشترین ئه‌لبومی موزیكی جێگره‌وه: Colors - Beck.
باشترین ئه‌لبومی New Age: ئۆپیهم مونی Opium Moon.
باشترین گۆرانی وڵات: "Space Cowboy"ی لیوك لهیرد، شهین ماكهناڵی و كه‌یسی مهسگرهیڤز.
باشترین ئه‌لبومی جاز: The Windowی سیسیڵ ماكلۆرین ساڤانت.
باشترین موزیكی فیلم: Black Pantherی لهدویك گۆرانسن.
باشترین گۆرانی فیلم: "Shallow'ی له‌یدی گاگا، مارك رۆنسۆن، ئه‌نتۆنی رۆسۆماندۆ و ئاندرو ویات.
باشترین فیلمی موزیك: Quincyی كوینسی جۆنز.
باشترین كلیپ: "This Is America"ی چایهڵدیش گامبینۆ.