Ramal Mahmood
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
لەئاکامی هێرشی فڕۆکەکانی رژێمی بەشار ئەسەد و فڕۆکەکانی رووسیا ئێوارەی دوێنێ بۆسەر یەکەکانی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی قاترچی شاری حەلەب، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ بەناوی عومڕان دەکنیس بریندار بوو.
عومڕان لەئاکامی وێرانبوون و رووخانی خانووەکان لەژێر داروپەردوودا بە برینداری رزگاری بوو. لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی خرایە ناو ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن و ئەویش لەچاوەڕوانیدا بوو تا بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.