Zana Natık Kerem
06 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2023
ھەولێر – AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن و باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق، عەبدولعەزیز شممەری جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامانەیان تاوتوێ کرد کە لەبارەی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا، واژوو کراون.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە فوئاد حوسێن پێشوازییکردووە لە باڵیۆزی سعوودیە لە عێراق، عەبدولعەزیز شممەری.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، رێگاکانی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ریاز تاوتوێکراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە سەبارەت جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامانەی کە لەبارەی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا، واژوو کراون.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا کۆکبوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعوودیە، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات بکات.