Mahmut Atanur
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
جاكارتا - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٥ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له دورگه‌ی مینداناۆ باشووری فلیپین، روویدا.
په‌یمانگای زانستی بوومه‌له‌رزه و گڕكانی فلیپین، باسی له‌وه كرد كه ناوه‌ندی بوومه‌رله‌رزه‌كه ناوچه‌ی تولونانی شاری كۆتاباتۆ بووه كه له قوڵایی دوو كیلۆمەتر روویداوه.
بوومه‌له‌رزه‌كه له شاره‌كانی كیداپاوان، كۆرۆنادال و گینگوگ هه‌ستیپێكراوه.
به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌مدا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٦،٦ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر دوورگه‌ی مینداناۆی هه‌ژاند و به هۆیه‌وه لانیكه‌م هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.