Nuri Aydın
19 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی گهردهلوولی "رای"ەوە گیانیان لەدەستداوە کە ناوەڕاست و باشووری خۆرهەڵاتی فلیپینی گرتەوە، بەرزبووەوە بۆ ٧٥ کەس.
بەپێی هەواڵێکی كهناڵی BBC، گەردەلوولەکە کە خێراییەکەی گەیشتە ١٩٥ کیلۆمەتر له كاتژمێرێكدا، بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا و کاولکاری زۆر.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆکاری لافاو، زریان و رووخانەوە کە بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییەوە دروستبوون گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٧٥ کەس.
گەردەلوولەکە کاریگەری لەسەر ژیانی نزیکەی ٧٨٠ هەزار کەس دروست کردووە و ٣٠٠ هەزار کەسی دانیشتووی گوندەکانی ناچار بە جێهێشتنی ناوچەکەیان کردووە.
بەمەبەستی هاوکاربوون لە هەڵمەتەکانی گەڕان و رزگارکردندا، سوپای فلیپین سەربازی رەوانەی ناوچەکە کردووە.
سەرۆکی فلیپین، رۆدریگۆ دوتەرتی لە میانی بەسەرکردنەوەی ناوچە کارەساتبارەکەدا، ئاماژەی بەوە کرد کە بە ٤٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری دانیشتوانی ناوچەکە دەکەن.
ساڵانە لە فلیپین تێکڕا ٢٠ گەردەلوول و زریان روودەدات.
لە ساڵی ٢٠١٣دا، بەهۆی روودانی گەردەلوولی هایان لە فلیپین، زیاتر لە شەش هەزار کەس گیانیان لەدەست دا و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتەوە.