Muhammet Kurşun
19 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2021
تاران – AA
كه‌سێك کە به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرابوو سزاكه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كرا.
دادگای پارێزگای كوردستان رایگه‌یاند، حه‌یده‌ر قوربانی كه به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌و رووداوه‌ی سێ كه‌سی تیادا كوژران و وه‌ستانه‌وه له دژی سیسته‌می ده‌وڵه‌ت بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووبوو، به‌یانیی ئه‌مڕۆ له گرتووخانه‌ی سنه له‌سێداره درا.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش كراوه تاوانبارەکە له ٢٠١٦دا چووه‌ته ناو دیموكرات و له رووداوه‌كانی وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كردن له خه‌ڵكی ناوچه‌كه و رفاندنی خه‌ڵكه‌وه گلاوه.
دوای كشانه‌وه‌ی چەکدارانی دیموكرات له ئێران له ١٩٩١ه‌وه تا ئێستا له‌و كه‌مپانه‌دا ده‌ژین كه ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه هه‌رێمی كوردستان.