Ali Cura,Muhammet Ali Kemal
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
مۆسكۆ - AA
له‌نزیك مۆسكۆ پایته‌ختی رووسیا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی له جۆری میگ-٢٩ كه‌وته خواره‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی تاس-ی رووسیی، به پشتبه‌ستن به كاربه‌ده‌ستانی حكوومیی، هه‌واڵی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له جۆری میگ-٢٩9 له نزیك مۆسكۆ بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسه‌كه راشیگەیاندووە كه دوو فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه توانیویانه له‌رێگه‌ی سیستمی خۆ هه‌ڵدانه‌وه، خۆیان رزگاربكه‌ن.
فڕۆكه‌ی جۆری میگ-٢٩، كه له سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤێتدا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی كراوه، به تواناكانی بۆ ئه‌نجامدانی مانۆڕه ناوازه‌كانی به‌ناوبانگه. فڕۆكه‌كه هێزی سه‌ره‌كیی په‌لامارده‌ری هێزی ئاسمانیی رووسیی پێكده‌هێنێت و توانای هه‌ڵگرتنی شه‌ش بۆمبی ناوه‌كیی هه‌یه.