Zana Natık Kerem
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
بەغدا ــ AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد جەمال رایگەیاند، وەزارەتەكەیان داوایەكی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردووە تا لە بارەی بەزاندنی خاك و دەستتێوەردان بۆ ناو كاروباری عێراق لەلایەن توركیاوە، كۆبوونەوەیەكی بە پەلە ساز بكات.
لە بەیاننامەیەكدا كە لە ماڵپەری وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوكراوەتەوە، جەمال ئاماژەی بەوەداوە، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەكگرتووەكان، باڵیۆز محەمەد عەلی حەكیم داوا فەرمییەكەی رادەستی سەرۆكی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڤیتالی چۆركین کردووە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەیەكی بە پەلە بۆ تاوتوێ كردنی دەستتێۆردانەكانی توركیا بۆ ناو كاروباری عێراق و هەروەها ئەو بڕیاری پەرلەمانی توركیا كە بۆ درێژكردنەوەی مانەوەی هێزەكانی توركیا لە ناو خاكی عێراقدا، ساز بكات.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە "لەبەشێكی داواكە، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كراوە بەرپرسیارێتی بەرامبەر عێراق بگرێتە ئەستۆ و هەروەها سنوورێك بۆ پێشێلكردنی سەروەری خاكی عێراق لەلایەن هێزەكانی توركیا لەگەڵ بێڕێزی لایەنی توركیا بەرامبەر پرەنسیپەكانی نیاز باشی دراوسێ دابنێت، چونكە لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی دەستپێكردنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ، توركیا لێدوانی نەشیاوەی راگەیاندووە".