Sarmand Hameed
27 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2022
قودس - AA
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لەنێو خاکی لوبنان کەوتەخوارەوە.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەربە سوپای ئیسرائیل لە جۆری "سكای رايدەر" لەنێو خاکی لوبنان کەوتەخوارەوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هیچ مەترسییەک لە دزەکردنی زانیارییدا نییە.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئیسرائیل هیچ وردەکارییەکی لەبارەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەخستووەتەڕوو.
لە دوو ساڵی رابردوودا سنووری نێوان لوبنان و ئیسرائیل تاڕادەیەک ئارامی بەخۆیەوە بووە، بەڵام ناو بەناو ئیسرائیل رووداوی ئەمنی لەو ناوچەیەدا رادەگەیەنێت، وەک دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت هەڵبێن یان خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەروەها چاودێریکردنی ئاراستەکردنی مووشەک لە لوبنانەوە.
جێی ئاماژەیە، حزبوڵڵای لوبنان کۆنترۆڵی ناوچەکانی باشووری لوبنانی کردووە کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان.