Kasım İleri
11 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2022
واشنتۆن - AA
لە دەریای ناوەڕاست بە هۆی توندەبای بەهێزەوە فڕۆکەیەکی جەنگی F-18/A کە لە سەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری هاری ئێس. ترومان جێگیرکرابوو کەوتە دەریاوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن شەشەمین فەرماندەیی کەشتیگەلی هێزی دەریایی ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆکەی سوپەر هۆرنێت F/A-18، لە ٨ی تەمووزدا بەهۆی توندەبای بەهێز و بارانی بەلێزمەوە لە دەریای ناوەڕاست لەسەر کەشتی فڕۆکەهەڵگری هاری ئێس ترومان کەوتووەتە خوارەوە بۆ ناو دەریا.
لە کاتێکدا باس لەوە دەکرێت کە رووداوەکە لە میانی گواستنەوەی کەلوپەل بۆ کەشتیەکە لە دەریادا روویداوە و هاتووە: ''لەو روداوە چاوەڕواننەکراوەدا کە لە کەشوهەوایەکی سەختدا روویدا دەریاوانێک بە سووکی برینداربووە و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو رووداوە دەستی پێ کردووە''.
کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترومان، لە کانوونی یەکەمەوە تا ئێستا لە دەریای ناوەڕاست لە ئەرکدایە.