Mehmet Tosun
11 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، یائیر لاپید ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی سهرۆكایهتی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرۆکوەزیرانی ئیارائیل لاپید، بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە پەیوەندی بە سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغانەوە کردووە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندییەکانی تورکیا-ئیسرائیل و بابەتە هەرێمییەکان تاوتوێ کراون و، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان پیرۆزبایی لە لاپید کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.
هەروەها ئەردۆغان هیوای خواستووە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل کە لە ١ی تشرینی دووەمدا ساز دەکرێت ببێتە مایەی خێر بۆ گەلی ئیسرائیل و، سیاسەتەکانی وەک رەزامەندی نەدان لە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی نوێ نەدرێت تا هەڵبژاردن و پێگەی مەزگەوتی ئەقسا بپارێزرێت.