Mazın Asad
15 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
فەرماندە لە سوپای پاسدارانی ئێران، عەقید مەھدی کارامحەمەدی لە سووریا کوژرا.
ئاژانسی تیسنیمی ئێران بڵاوی کردەوە، عەقید مەھدی کارامحەمەدی لە پێکدادانەکان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە شاری دێرازوور کوژراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە رێوڕەسمێک بۆ تەرمی عەقید مەھدی کارامحەمەدی لە تاران ساز دەکرێت و دواتر لە شاری ئامول دەنێژرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای ئێران بە پشت بەستن بە سەرچاوە نزیکەکانی سوپای پاسداران بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی سەر بە ھێزەکانی ئێرانن و لە پێکدادانەکانی سووریا کوژراون، نزیکەی دوو ھەزار و ٤٠٠ کەسن.