Hemın Othman Mohammed
17 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2016
له پێناو ده‌ستخستنی ژیانێكی باشتر بۆ داهاتوویان، له شارۆچكه‌ی هۆرگۆسی سنووری نێوان سربیا و هه‌نگاریا، 545 په‌نابه‌ر كه زۆربه‌یان ئه‌فغانین، له چاوه‌ڕوانیدان بۆ گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌ورووپا.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌نگاریا له 5ی ته‌مووزدا كۆنترۆڵی سنووره‌كانی به‌رز كرده‌وه، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له سربیا ماونه‌ته‌وه له‌سه‌ر سنوور به‌رده‌وامن له چاوه‌ڕوانی بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ هه‌نگاریا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی هاوكاری سربیا، رۆژانه 100 بۆ 200 په‌نابه‌ر ده‌گه‌نه ناوچه‌كه، له‌وانه‌ش ته‌نیا 15یان ده‌توانن به سنووردا تێبپه‌ڕن، ئه‌وانی دیكه‌یان له‌و چادرانه‌دا ده‌مێننه‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ڵدراوه.
لای خۆیه‌وه كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سنووری هۆرگۆس 545 په‌نابه‌ر هه‌ن.
هه‌روه‌ها دوای كۆنترۆڵ كردنی سنوور له‌لایه‌ن هه‌نگاریاوه، 664 په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سربیا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی سربیا ئالێكسانده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له دوێنێوه تاكو ئێستا دوو هه‌زار و 699 په‌نابه‌ر ناویان تۆمار كراوه، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ش ئه‌فغانی و پاكستانین.