Hemın Othman Mohammed
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2016
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی قامیشلۆی سه‌ربه پارێزگای حه‌سه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه گەیشتە 35 كه‌س.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر باره‌گای په‌یه‌ده له دووڕیانی هیلالی شارۆچكه‌ی قامیشلۆ، به‌و هۆیه‌شه‌وه 35 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 70ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاوكات به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه 14 خانوو به‌ته‌واوه‌تی رووخاون و زیاتر له 40 خانووی دیكه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه.
دوا به‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه، تیمه‌كانی ئاگركووژێنه‌وه گه‌یشتنه شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه بۆ كووژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له ماڵ و شوێنكارهكاندا كهتبووهوه.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند.
له هه‌واڵێكدا كه له ئاژانسی هه‌واڵی ئاماكی نزیك له رێكخراوی تیرۆریستی داعش بڵاو كراوه‌ته‌وه، باش له‌وه ده‌كرێت كه به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر باره‌گایه‌كی په‌یه‌ده و زیاتر له 100 كه‌سیان كوشتووه و ده‌یانی دیكه‌شیان بریندار كردووه.