Tevfik Durul,Mohammed Baqi Hussein
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌ی 370یه‌می ده‌ستووری هیندستان كه له هه‌ندێك رووه‌وه ناوچه‌ی جامو-كشمیر جیاده‌كاته‌وه، ببێته هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه، "نیگه‌رانین له‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماده‌ی 370ی ده‌ستووری هیندستان كه پێگه‌یه‌کی تایبه‌ت ده‌داته جامو-كشمیر، ببێته هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه".
راگهیهنراوهكه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه توركیا هیواخوازه كێشه‌كه به‌دیالۆگ و له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی جامو-كشمیر، هیندستان و پاكستان‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان ره‌زامه‌ندی نیشان بده‌ن، وڵاته‌كه‌مان هاوكار ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كە".