30 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2020
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی، رایگه‌یاند ''واشنتۆن به كاریگه‌ری خستنه‌سه‌ر بواری ته‌ندروستیی كوده‌تا ده‌كات به‌سه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا''.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی TASSی رووسی، زاخارۆڤا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ كرد له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی.
زاخارۆڤا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویسته هه‌وڵه‌كانی جیهان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه به‌هێزبكرێت و، رایگه‌یاند ''واشنتۆن به كاریگه‌ری خستنه‌سه‌ر بواری ته‌ندروستیی كوده‌تا ده‌كات به‌سه‌ر یاسای نێوده‌وڵه‌تییدا''.
گوتیشی: ''ئه‌مریكا له‌بری ئه‌وه ده‌توانێت چ داوایه‌ك له جیهان بكات؟ ئه‌و تابلۆ نیگهرانبهخشهی له سه‌رده‌می په‌تاكه‌دا له سیستمی ته‌ندروستی ئه‌مریكادا دروستبووه، چانس ناداته واشنتۆن بۆ قسه‌كردن له‌باره‌ی رێبه‌رایه‌تی له‌م بواره‌دا''.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی داواكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ''چاكسازی بنه‌ڕه‌تی'' به‌جێنه‌گه‌یاندووه، رایگه‌یاند ''ئه‌مڕۆ كۆتایی به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌هێنین له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییدا''.