Ata Ufuk Şeker,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
برۆكسل - AA
سەرۆکی پێشووی ئیدارەی خۆڕێبەری کەتەلۆنیا، کارلێس پیوگدیمۆنت كه دوای هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵاتووه بۆ به‌لجیكا رایگه‌یاند، به‌پێی یاسا دادوه‌رییه‌كانی به‌لجیكا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و له ئیسپانیا به دادپه‌روه‌رانه دادگایی ناكرێت كه فه‌رمانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ ده‌ستگیركردنی ده‌ركردووه.
پیوگدیمۆنت له لێدوانێكیدا بۆ RTBFی به‌لجیكی گوتی: "له دادپه‌روه‌ری هه‌ڵنایه‌م. ده‌چمه به‌رده‌م دامەزراوە دادوهرییەکان. به‌ڵام پێگه راسته‌قینه‌كانی دادپه‌روه‌ری. به پارێزه‌ره‌كه‌م گوتووه، ئاماده‌ی هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوم له‌گه‌ڵ دامەزراوە دادوەرییەکانی به‌لجیكادا".
ناوبراو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئاشكرایه دامەزراوە دادوەرییەکانی ئیسپانیا به سیاسی بوون و گوتی،"له ئیسپانیا سیاسه‌ت كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دادگا هه‌یه. گرنتیی پێویست به‌رده‌ست نییه بۆ ئه‌وه‌ی له ئیسپانیا به بێلایه‌نانه دادگایی بكرێم".
هاوكات پیوگدیمۆنت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌ڵه‌یه سه‌ركرده‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی په‌نایان بۆ توندوتیژی نه‌بردووه بخرێته زیندانه‌وه.
ناوبراو رایگه‌یاند، ئاسایی نییه له‌ژێر مه‌ترسیی سی ساڵ زیندانیدا بژیت له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنت بردووه‌ته سه‌ر و گوتی، "سی ساڵ، ئه‌مه دڕنده‌ییه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی باسی دیموكراسی بكه‌یت، پێویسته به‌پێی یاساكانی دیموكراسی مامه‌ڵه بكه‌یت".