Şenhan Bolelli,Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا - AA
له‌سه‌ر بانگه‌وازی هه‌ندێك له سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیان، دژ بە فشاره‌كانی ئیسپانیا و ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیس، مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له كه‌ته‌لۆنیا ده‌ستپێكرا.
دوای تێپه‌ڕینی دوو رۆژ به‌سه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیادا به‌یانیی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 6:30 به‌كاتی ناوخۆی ئیسپانیا، مانگرتن له كه‌رته‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، گه‌شتوگوزار و بازرگانیدا ده‌ستپێكرا و حكوومه‌تی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا پشتگیریی لێده‌كات.
به‌هۆی مانگرتنهكهوه له كه‌ته‌لۆنیا تاكسییه‌كان كارناكه‌ن، به‌شێكی زۆر له خوێندنگه‌كان داخراون و له نه‌خۆشخانه‌كان جگه له حاڵه‌ته كتوپڕه‌كان، هیچ خزمه‌تێكی ته‌ندروستی پێشكه‌ش ناكرێت.