Seyit Aydoğan,Hemın Othman Mohammed
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2016
ئۆتاوا - AA
كه‌نه‌دا، ده‌رگای له‌به‌رده‌م ئێزدییه‌كان كرده‌وه كه پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی جینۆساید دان.
ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی پارتی پارێزگارانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كییه‌وه خرابووه روو و، تیایدا پێشنیار كراوه کە ئێزدییه‌كانی عێراق بگوازرێنه‌وه بۆ كه‌نه‌دا، له په‌رله‌مانی فیدراڵی كه‌نه‌دا خرایه ده‌نگدانه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، ستیفان دیۆن، ره‌وشی ناهه‌مواری ئێزدییه‌كانی به‌وه ناوزه‌ند كردبوو كه رووبه‌ڕووی جینۆساید بوونه‌ته‌وه، هه‌موو پارته‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به به‌ڵێ ده‌نگیان به پرۆژه یاساكه‌دا و په‌سه‌ند كرا.
دوای په‌سه‌ند كردنی پرۆژه یاساكه، وه‌زیری هاووڵاتیی بوون و كۆچبه‌ریی كه‌نه‌دا، جۆن مكالوم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه كرد كه‌نه‌دا خاوه‌نی نه‌ریتێكی دێرین و جێ شانازییه كه ده‌توانێت لێقه‌وماوان بپارێزێت.
مكالوم جه‌ختی له‌وه كرده‌وه بڕیاره‌كه كه ده‌نگی ته‌واوی پارته‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، نیشانی‌دا كه گه‌لی كه‌نه‌دا هه‌مان هه‌ستیان هه‌یه و، گوتی: "دلخۆشم به‌وه‌ی به كۆده‌نگی هه‌موو پارته‌كان ده‌رگا به‌رووی ئێزدییه‌كاندا ده‌كه‌ینه‌وه، كه رووبه‌ڕووی سته‌م و زۆرداری بوونه‌ته‌وه و، ئازاری زۆریان جهشتووه. حكوومه‌تی كه‌نه‌دا سووره له‌سه‌ر هێنانی ئه‌و ئێزدیانه كه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان بۆ وڵاته‌كه‌ی. ئامانجمان له‌و بڕیاره‌ش ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی 120 رۆژدا كۆمه‌ڵگای ئیزدی بهێنینه وڵاته‌كه‌مانه‌وه".
كاتێک بینای په‌رله‌مانی جێهیشت، مكالوم بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه 120 رۆژییه‌دا پلانی ئه‌وه‌مان داناوه ئێزدییه‌كان بهێنینه كه‌نه‌دا و هیچ سنوورێكیش بۆ ژماره‌یان دانه‌نراوه".
مكالوم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه زۆربه‌ی ئێزدییه‌كان له عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، هه‌ندێكیان په‌نایان بۆ توركیا و یۆنان بردووه و، گوتی: "ده‌ست ده‌كه‌ین به هێنانی ئێزدییه‌كان بۆ كه‌نه‌دا له هه‌موو ئه‌و ناوچه‌كانه‌وه".
وه‌زیری هاووڵاتیی بوون و كۆچبه‌ریی كه‌نه‌دا مكالوم، هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به به‌رواری ده‌ستپێكردنی گواستنه‌وه‌ی ئێزدییه‌كان نه‌كرد بۆ وڵاته‌كه‌ی.