Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2016
ریاز - AA
شای سعوودیه شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئالسعود رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پشتگیریی ئه‌و چاره‌سه‌ره سیاسییه ده‌كات كه له به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌می جنێڤدا هاتووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی سعوودیه SPA، شا سه‌لمان له كۆشكی پاشایەتیی له ریازی پایتەخت پێشوازیی له سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای دانوستانی گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا، ریاز حیجاب و چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنه‌كه كردووه.
له‌دیداره‌كه‌دا بابه‌تی سووریا تاوتوێ كرا و شا سه‌لمان رایگه‌یاند: "پشگیریی لە گه‌لی سووریا دەکەین بۆ رزگاركردنی له‌م قه‌یرانه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی چاوه‌ڕوانییه‌كان. سعوودیه پشتگیریی ئه‌و چاره‌سه‌ره سیاسییه ده‌كات كه له به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌می جنێڤدا هاتووه."
یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا لە 30ی حوزه‌یرانی 2012 به كۆنگره‌ی جنێڤ یه‌ك ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام نه‌توانرا به‌یاننامه‌ی كۆنگره‌كه جێبه‌جێبكرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌می جنێڤ ده‌بوو كۆتایی به شه‌ڕی ناوخۆی سووریا بێت و قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی ده‌ستپێبكرێت و یارمه‌تیی مرۆیی بۆ ئه‌و ناوچانه بنێردرێت كه له‌ژێر گه‌مارۆدان. هه‌روه‌ها به‌ندكراوانی جه‌نگه‌كه ئازادبكرێن.