Ali Cura,Rewa Mahmood Hasan
03 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند، هەوڵەکانی تورکیا لە سووریا هۆکارێکی گرنگی سەقامگیری نێودەوڵەتییە.
ڤلادیمیر پوتین لە کۆشکی کرملین پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ١٨ وڵات کە تازە لەو وڵاتە دەستبەکار بوون.
لە مەراسیمەکەدا باڵیۆزی تورکیا لە مۆسکۆ، محەمەد سامسار نامەی متمانەیی رادەستی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کرد.
سەرۆکی رووسیا لە گوتارێکیدا ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی رووسیا و تورکیا کرد.
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاری ئاست باڵای تورکیا-رووسیا کە لە مانگی نیساندا لە مۆسکۆ بەرێوەچوو زۆر بەرهەمدار بووە و گوتی: "پرۆژە گرنگ و گەورەکانی وەک هێڵی بۆری گازی سروشتی تەوژمی تورک و بنکەی وزەی ئەتۆمی ئاککویو بەسەرکەوتوانە ئەنجامدراون. زۆر پرۆژەی سەرنجڕاکێش و هەوڵی هاوبەشمان هەیە".
ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا بۆ سەقامگیری نێودەوڵەتی کار دەکات و گوتی: "هەوڵە هەماهەنگییەکانی رووسیا و تورکیا لە سووریا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی زۆر گرنگن بۆ سەقامگیری نێودەوڵەتی".