Abdullah Shukur
21 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2016
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئەنجوومەنی ھەماھەنگی کەنداو لە سعوودیەیە لەگەڵ شای ئەو وڵاتە سەلمان بن عەبدولعەزیز کۆبووەوە.
بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی فەرمی سعوودیە ناسراو بە 'سپا'، کۆبوونەوەکە لە کۆشکی شا سەلمان لە شاری ریاز دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو.
راشگەیەنرا کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندی ھەردوو وڵات و دوا پێشھاتەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کراوە.
ھاوکات لە نێو شاندەکەی ئەمریکا راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، سۆزان رایز، وەزیری بەرگری ئاشتۆن کارتەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە ریاز، جۆزێف وێستفال، گوتەبێژی کۆشکی سپی جۆش ئێرنست و سەرۆکی رێکخستنی ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا، جۆن برێنان بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.
ھەروەھا لە نێو شاندی سعوودیەش وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە نایف بن عەبدولعەزیز وەزیری بەرگری محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، وەزیری دەرەوە عادل ئەلجوبەیر، پارێزگای ریاز فەیسەل بن بەندەر بن عەبدولعەزیز بەشێک لە بەرپرسانی دیکەی سعوودیە بەشداریان لە کۆبوونەوەکە کرد.