???? ??? ??????,Zana Natık Kerem
29 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
كوێت ــ AA
میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح رایگەیاند كە بەردەوامبوونی قەیرانی کەنداو و ناكۆكییەكانی نێوان وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی هاریكاری كەنداو، مایەی قبوڵكردن نییە.
سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە ئەنجوومەنی ئوممە "پەرلەمان" سەبارەت بە قەیرانی کەنداو داو و گوتی: "پێویستە وەك وڵاتانی كەنداو بەسەر ناكۆكییەكانمدا زاڵبین و زیاترهەوڵ بدەین یەكڕیزبین و یەک هەڵوێستیشمان پتەوتر بكەین".
میری كوێت، سەباح ئەحمەد جابر سەباح هەروەها گوتی: "ناوچەكە بە رەوشێکی دژوار و سەختدا تێپەڕدەبێت، بە نیگەرانی قوڵەوە چاودێری زیادبوونی گژییەكان و ناسەقامگیری وڵاتانی دراوسێ دەكەین، چونكە ئەوە دەبێتە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی وڵاتەكەمان".
سەباح ئەحمەد جابر سەباح ئەوەشی گوت "پێویستە لەسەر ئاستی عەرەبییدا، ناكۆكییەكانمان وەلاوەنیین و بەرژەوەندی باڵای گەل بخەینە سەرووی هەموو كارێکمانەوە".
قەیرانی كەنداو لە پێنجی حوزەیرانی ٢٠١٧دا سەری هەڵدا، دوای ئەوەی سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات و میسر بەتۆمەتی پاڵپشتیكردن لە تیرۆر، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاندبوو كە تا ئێستا بەردەوامە.
لای خۆیەوە قەتەر ئەو تۆمەتانەی رەتكردووەتەوە كە سەبارەت بە پاڵشتیكردن لە تیرۆر لە لایەن هەریەك لە سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات و میسرەوە ئاراستەی كراوە.