Mohammed Baqi Hussein
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
كوێت - AA
میری كوێت شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د الجابر ئەلسهباح، هیوای خواست قه‌یرانی نێوان قه‌ته‌ر و هه‌ندێك له وڵاتانی كه‌نداو له‌مانگی ره‌مه‌زاندا چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌دیمانه‌یه‌كیدا كه له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنی كوێته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه شێخ سه‌با ده‌ڵێت، "ئومێد ده‌كه‌م قه‌یران و گرژییه‌كانی كه‌نداو له‌م مانگه پڕ شكۆ و شه‌وه پیرۆزانه‌دا، له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن".
سه‌باح ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان وڵاتانی كه‌نداو و هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان كرد و رایگه‌یاند، هه‌وڵی پێویست ده‌ده‌ن له‌باره‌ی به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ئومێد و چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكی له‌وباره‌وه.