Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆشحاڵن به‌وه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیادا رێككه‌وتن كراوه له‌باره‌ی دروستكردنی ''ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش''.
له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا له بینای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، ئۆرتاگوس باسی له بابه‌ته‌كه كرد.
ئۆرتاگوس باسی له‌وه كرد كه خۆشحاڵن به‌وه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكا و توركیادا رێككه‌وتن كراوه له‌باره‌ی دروستكردنی ''ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش''، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌شێوه‌یه‌كی پله به پله ده‌ست به پرۆسه‌كه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئۆرتاگوس باسی له‌وه كرد كه خۆشحاڵن به‌و روونكردنه‌وه هاوبه‌شه‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و توركیاوه بڵاوكرایه‌وه له‌چوارچێوه‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری سووریا و، رایگه‌یاند: ''له‌و كۆبوونه‌وه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له ئه‌نقه‌ره سازكرا، پێشوه‌چوون ده‌سته‌به‌ركرا له‌باره‌ی دانانی میكانیزمێكی ئه‌منیی جێگیر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا كه وه‌ڵامی نیگه‌رانییه شه‌رعییه‌كانی توركیای هاوپه‌یمانی ناتۆمان ده‌داته‌وه. له‌و رووه‌شه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون و جێبه‌جێ كردن ئامانجمانه له توركیادا 'ناوه‌ندێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌مریكا-توركیا' دروست بكه‌ین.
ئۆرتاگوس جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی میكانیزمه ئه‌منییه‌كه كرده‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو و، باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئاماده‌كاری كردووه بۆ هه‌ڵنانی هه‌نگاوی گرنگ له كورترین ماوه‌دا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌ی هه‌یه.