Selçuk Acar,Hemın Othman Mohammed
04 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2017
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
دوای ئه‌وه‌ی داواكرا كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له ئه‌نجام بدات، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی بۆمبی هایدرۆجینی كۆریای باكوور كه به مووشه‌كی بالستی كیشوه‌ربڕ ئه‌نجامیدا.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی كۆریای باكوور ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه به‌سه‌ركه‌وتوویی بۆمبی هایدرۆجینیان به مووشه‌كی بالستی كیشوه‌ربڕ تاقیكردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، ژاپۆن، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و كۆریای باشوور داوایان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجامبدات.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 17:00 ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پێش چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، له كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی خۆیدا به‌توندی ئیدانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی بالستی كیشوهربڕی كۆریای باكووری كرد و، داوای كرد هه‌رچی زووه كۆتایی به‌و تاقیكردنه‌وانه بهێنێت، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نیا بۆ ناوچه‌كه مه‌ترسیی نییه، به‌ڵكو بۆ ولاتانی ئه‌ندامیش بووه‌ته جێگه‌ی مه‌ترسی.
سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی، یوكیا ئامانۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆماری گه‌لی دیموكراتی كۆریای باكوور زۆر نیگه‌ران به‌خشبوو.