19 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2020
جاكارتا - AA
بۆ یه‌كه‌مجار له چین حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمارنه‌كرا كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بێت، ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه ئه‌و په‌تایه له‌و وڵاته سه‌ریهه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبووه‌وه.
ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاویکردەوە، لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگەیاندووە كه دوێنێ ٣٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و ئه‌ویش له‌و كه‌سانه‌دا كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی لیژنه‌كه، باسیان له‌وه كرد كه له په‌كین-ی پایتەخت ٢١ حاڵه‌ت، له شه‌نگهای دوو، له گوانگدۆنگ نۆ، له هیلۆنگجیانگ و جیجیانگ یه‌كی یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه كه سه‌رجه‌میان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به ''حاڵه‌تی هاورده'' ناویان بردن.
هه‌روه‌ها به‌رپرسان باسیان له‌وه كرد كه له دوێنێوه ژماره‌ی ''حاڵه‌ته‌كانی هاورده'' گه‌یشتووه‌ته ١٨٩ حاڵه‌ت.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبای رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌ته‌واوی ئه‌و وڵاته و وڵاتانی جیهاندا، بڵاوبوویه‌وه.
به‌هۆی خێرا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییه‌كان، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی په‌تاكه‌ی به په‌تایه‌كی جیهانی ناوزه‌ند كردووە.