Hakan Çopur
17 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2021
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن پساكی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن په‌یوه‌ندی به هاوتا بیانییهكانییهوه ده‌كات و هاوتاكه‌ی له سعوودیه شای سعودیه، شا سه‌لمان-ه نه‌ك جێنشینی شای سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان.
جێن پساكی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا له كۆشكی سپی به‌ڕوونی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئه‌مریكا و سعوودیه كه له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ له رێگای جێنشینی سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان رێكخرابوون له سه‌رده‌می بایدن-دا رێك ده‌خرێنه‌وه و گوتی:
"په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ هاوتاكانیدا ده‌بێت. هاوتاكه‌ی له سعوودیه شای سعودیه، شا سه‌لمان-ه نه‌ك جێنشینی شای سعوودیه، شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان. كاته‌كه ته‌واو دیار نییه، به‌ڵام له كاتێكی گونجاو‌دا (بایدن و شا سه‌لمان) په‌یوه‌ندی (ته‌له‌فۆنی) ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن پاڵپشتیکردن له هه‌وڵه‌كانی سعوودیه بۆ پارێزگاریكردن له خۆی و به پێچه‌وانه‌ی ئیداره‌ی پێشووش ئه‌وان نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان له بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به ریاز گه‌یاندووه.
جێن پساكی تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه پته‌وه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئیسرائیل و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رچه‌ند ناتوانێت رێكه‌وتی په‌یوه‌ندییه‌كه دیاری بكات، به‌ڵام بایدن له ناوچه‌كه یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ په‌یوه‌ندی ده‌بێت.
- به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر پشتیوانی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی
جێن پساكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "توڕه‌ن" له‌و هێرشه‌ی به ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك كرایه سه‌ر هه‌ولێر و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاودێری ره‌وشه‌كه ده‌كه‌ن و گوتی:
"له ئەگەری قۆڵبه‌ستكردنی به‌رپرسیارانی هێرشه‌كه، پشتیوانی له به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا له ره‌وشێكدا نین بتوانین ئه‌وه روون بكه‌نه‌وه كه ئه‌نجامده‌ران كێن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئەنتۆنی بلینكن دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی-یه‌وه كردبوو و پشتیوانی ئه‌مریكای بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیبوو.