Eşref Musa,Ömer Koparan
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2021
باب - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی باب لە باکووری سووریا، ھاووڵاتییەکی سڤیل کوژرا و سێی دیکە برینداربوون.
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی پیشەسازی شارۆچکەی باب کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە لە تیرۆر پاکرایەوە تەقییەوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە کوژرانی سڤیلێک و برینداربوونی سێی دیکەی لێکەوتەوە.
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گوازراونەتەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
تەقینەوەکە بووە ھۆی کەوتنەوەی زیانێکی زۆر بە دوکان و ئۆتۆمبێلەکانی ناوچەکە.
ھێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان کە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە کردووە، پێیان وایە ھێرشەکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەوە ئەنجامدرابێت.