Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رس رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا به سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ، نه‌گه‌یشتوونه‌ته بڕیاری كۆتایی.
سانده‌رس دوای كۆبوونه‌وه‌كه له بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه، تره‌مپ و تیمی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی سه‌باره‌ت به سووریا كۆبوونه‌ته‌وه.
له ده‌قی بەیاننامەیەکدا هاتووه،"كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی بۆ تاوتوێكردنی دوایین دۆخی سووریا كۆتاییهات. بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه. به‌رده‌وامده‌بین له هه‌ڵسه‌نگاندنی راپۆرته هه‌واڵگرییه‌كان. به‌رده‌وامده‌بین له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانمان. سه‌رۆك پەیوەندی تەلەفۆنی له‌گه‌ڵ ماكرۆن(سەرکۆماری فەڕەنسا) و تێرێزا مای (سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا) ئه‌نجامده‌دات".
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكادا بڕیاری كۆتایی لەبارەی سووریاوە نەدراوە، هه‌مووان چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان تره‌مپ له‌گه‌ڵ ماكرۆن و مای ده‌بن.