Dildar Baykan Atalay
19 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2022
واشنتۆن – AA
كۆشكی سپی رایگه‌یاند له ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكراینا له پاكێجی سزاكاندا ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر كه‌مه رووسیا له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی SWIFT ده‌ربهێندرێت، به‌ڵام دیسانه‌وه ته‌واوی بژارده‌كان له‌سه‌ر مێزن.
جێگری راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی كۆشكی سپی، دێڵیپ سین له میانی به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی بۆ میدیاكاران دوا.
سین به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هێشتا پاكێجی سه‌پاندنی سزا به سه‌ر رووسیادا له ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكراینا نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی، گوتی: "له یه‌كه‌م قۆناغی سه‌پاندنی سزاكاندا ده‌رهێنانی رووسیا له سیسته‌می ئابووری SWIFT ئه‌گه‌رێكی زۆر نزمه. به‌ڵام دیسانه‌وه ته‌واوی بژارده‌كان له‌سه‌ر مێزن به‌رامبه‌ر رووسیا".
سین ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پاكێجی كۆنتڕۆڵكردنی هاورده‌كردن بۆ رووسیایشیان ئاماده كردووه، گوتی: "به‌پێی پاكێجه‌كه رووسیا كه نه‌یتوانی ته‌كنه‌لۆژیاكانی وه‌ك زیره‌كی ده‌ستكرد، كوانتۆم، زیندهتهكنهلۆژیا و فڕۆكه‌وانیی هێپهرسانك له خۆرئاوا بكڕێت، ناتوانێت ئه‌و پێداویستییانه له هیچ وڵاتێكی دیكه به چینیشه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت".
ناوبراو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌پاندنی سزاكان كاریگه‌ری زۆر ده‌كه‌نه سه‌ر رووسیا، گوتی: "هیچ وڵاتێك به‌رامبه‌ر سزاكان زرێپۆش نییه و به دڵنیایییه‌وه كاریگه‌ری سزاكانیان به‌سه‌ره‌وه دیار ده‌بێت".