Atila Altuntaş ,Hemın Othman Mohammed
15 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2016
ستۆكهۆڵم - AA
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی سه‌ر حه‌له‌ب، وه‌زیری كولتوور و دیموكراسی سوید، ئالیس باخ كونكی رایگه‌یاند "ناتوانم وشه ده‌ستبخه‌م بۆ باسكردنی ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب ده‌گوزه‌رێت. ترسناكه. ئه‌وێ بووه‌ته جه‌هه‌نه‌م".
كونكی كه باسی كۆمه‌ڵكوژی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی شاری حه‌له‌بی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌كرد، نه‌یتوانی فرمێسكه‌كانی راگرێت.
ئالیس باخ كونكی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌بێت هه‌رچی زووه به‌ربه بۆردومانكردنی منداڵان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بگرین و، گوتی: "ناتوانم وشه ده‌ستبخه‌م بۆ باسكردنی ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب ده‌گوزه‌رێت. ترسناكه. ئه‌وێ بووه‌ته جه‌هه‌نه‌م. رووبه‌ڕووی تراجیدیایه‌كی نامرۆڤانه بووینه‌ته‌وه".
كونكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه حكوومه‌تی سوید هه‌موو جۆره ئاماده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی تراجیدیای حه‌له‌ب كردووه و، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی چوونه ناو حه‌له‌ب و گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان.
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش چاودێری رووداوه‌كانی حه‌له‌ب ده‌كه‌ین. ئومێده‌وارم کە ئاگربه‌ستی درێژخایه‌ن ده‌سته‌به‌ر بكرێت".