Tuğçenur Yılmaz,Emre Gürkan Abay,Ramal Abdullah Mahmood,Sangar Hamad Azeez
24 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2018
مۆسكۆ/ئه‌نقه‌ره -AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به‌پێویستی ده‌زانێت وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له كاركردن له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ درێژه‌پێدان به ئاگربه‌ست له سووریا.
دوا به دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له میانی سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ، هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانییان سازدا.
به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی تاوتوێی ره‌وشی سووریایان كردووه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "له پێناو درێژه‌پێدان به ئاگربه‌ست له سووریا، به‌رده‌وامیدان به رێككه‌وتننامه‌ی ئاستانا و رۆحیه‌تی رێككه‌وتننامه‌كه پێویسته به‌رده‌وامبین له پێكه‌وه كاركردن. له لایه‌كی دیكه‌وه له پێناو پرۆسه‌ی سیاسیی پێویسته هه‌وڵه‌كانمان زیاد بكه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به بیری هێنایه‌وه كه لیسته‌كانیان پێشكهشكردوون له‌باره‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا و گوتی: "چی زووتره پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و ده‌ستكردن به كاره‌كانی بۆ داهاتووی سووریا گرنگه. ئێمه پشتگیری ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه مه‌رجی پرۆسه‌ی سیاسیی له سووریا پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووره و ئه‌مه خزمه‌ت به پرۆسه‌كه ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندی توركیا، رووسیا و ئێران له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، ستافان دی میستو‌را كۆده‌بنه‌وه و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه به زوویی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانی شێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا به‌سوود ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به بیریشی هێنایه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سێقۆڵی سۆچی له ئێران ئه‌نجام ده‌درێت و رایگه‌یاند كه كاره‌كانی سه‌ر مێزی گفتوگۆ و نێو گۆڕه‌پانه‌كه بۆ داهاتووی سووریا گرنگن.
- پاراستنی ناوچه‌كانی داماڵراو له پێكدادان له ئیدلب
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، ناوچه‌ی ئیدلب یه‌كێكه له ناوچه داماڵراوهكان له پێكدادان و گوتی: "پاراستنی ئه‌مه به‌م شێوه‌یه، بۆ سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێگریكردن له لێشاوی كۆچ و له‌ڕووی مرۆییه‌وه زۆر گرنگه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند، بابه‌تی چۆنێتیی كاركردنی هه‌ردوو وڵات پێكه‌وه له‌ڕووی سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌وه و چۆنێتیی راگرتنی پێكدادانه‌كانیان تاوتوێكردووه و جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان ته‌نها به سووریاوه سنووردار نییه.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه باوه‌ڕیان وایه لایه‌نه‌كان پابه‌ند ده‌بن به رێككه‌وتنی ئاستانا و به‌كاركردنی هاوبه‌ش نیگه‌رانییه‌كانی ناوچه داماڵراوهكان له پێكدادان له ئیدلب ده‌ڕه‌وێننه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ئیدلب-ه‌وه ئاماژه‌ی به گرنگیی ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی رووسیا دا و گوتی: "پێویسته گرووپه توندڕه‌وه‌كان هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر توركیا و بنكه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له‌ناوچه‌كه دروست نه‌كه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هەروەها رایگه‌یاند، پێویسته هه‌ردوو وڵات له‌وباره‌وه پێكه‌وه كاربكه‌ن و گوتی:
"هێرشكردنه سه‌ر ته‌واوی ئیدلب بۆ له‌ناوبردنی هه‌ندێك گرووپی توندڕه‌و، واتا كوشتنی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ و ئاواره‌كردنی سێ ملیۆن و نیو مرۆڤی دیكه. ئه‌مه ده‌بێته كاره‌ساتی مرۆیی. گیانی ئاستانا له‌ناوده‌بات".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه كه هێرشكردنه سه‌ر ئیدلب متمانه‌ی توركیا و رووسیا له‌ناوده‌بات و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه له‌جێی هێرشكردنه سه‌ر ئیدلب، پێویسته پێكه‌وه كاربكه‌ین له پێناو ئه‌وه‌ی چۆن بتوانین نیگه‌رانییه‌كان بڕه‌وێنینه‌وه و سه‌قامگیری له ئیدلب ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین".
- "رووسیا بۆ ئێمە هاوبەشێکی ستراتیجییە"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جەختیکردەوە لەوەی کە هەوڵدەدەن لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رووسیا بگەیەننە بەرزترین ئاست و گوتی: "ئەو پەیوەندییە دۆستانە و کاری هاوبەشییە نزیکەی لەگەڵ رووسیا هەمانە لە رقی هیچ وڵاتێک نییە. ئامانجی ئەم پەیوەندییە بریتیە لە بەرقەراربوونی ناوچەکە و بوژاندنەوەی ئابوورییە، پەرە بە پەیوەندی نیوان هەردوو وڵات دەدەین و لە بابەتە ناوچەییەکان برەو بە کاری هاوبەشیش دەدەین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا تیشکی خستە سەرئەوەی کە رووسیا بۆ ئەوان هاوبەشێکی ستراتیجییە و گوتی: "لە بوارەکانی وزە، کشتوکاڵ، گەشتیاری، بازرگانی و پێشەسازی بەرگری و چەندین بواری دیکە پەیوەندییەکانمان بەرەو پێشتر دەبەین".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو خۆشحالی خۆی دەبڕی بە زیادبوونی رێژەی گەشتیاری رووسیا و گوتی: "تەنها لەمساڵدا، شەش ملیۆن گەشتاری رووسی سەردانی تورکیایان کردووە".