Tuğçenur Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
19 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2018
ئه‌نتاڵیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سربیا، ئيڤيجا داسیج رایگه‌یاند: "سربیا هیچ كات ناچێته هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه كه دژ به توركیا كار بكات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هاوتا سربییهكهی ئيڤيجا داسیج كه به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی فه‌خری سربیا له ئه‌نتاڵیا سه‌ردانی توركیای كردووه، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازكرد.
ئیڤیجا داسیج ئاماژه‌ی به پشتیوانی سربیا كرد بۆ توركیا له كاته سه‌خته‌كاندا و گوتی: "وه‌ك ده‌زانن له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزدا ئێمه چاوه‌ڕوانمان نه‌كرد چی به‌سه‌ر (ره‌جه‌ب ته‌یب) ئه‌ردۆغاندا دێت، به‌ڵكو خێرا كودهتاكهمان ئیدانه‌كرد. بۆجارێكی دیكه ده‌مه‌وێت بیڵێمه‌وه كه سربیا هیچ كات ناچێته هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه كه دژ به توركیا كار بكات".
داسیج ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌نێوان توركیا و سربیادا ناوبه‌ناو سه‌ردانی هه‌بووه و، گوتی: "له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی سهركۆمار ئه‌ردۆغاندا بۆ سربیا له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكرد".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سربیا، ئيڤيجا داسیج باسی له‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات تاودانێكی زۆر باشی به‌خۆوه بینیوه، له رووی ئابوورییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان باشه و هه‌ردوو وڵات له‌وه دڵخۆشن.
ئيڤيجا داسیج ئاماژەی بەوەکرد ئەوان خوازیارن لە سەرجەم بوارەکاندا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا پەرەپێبدەن و دەیانەوێت لە هەریەک لە بوارەکانی ئابووریی، پەیوەندییە کولتوورییەکان، پەروەردە و وەرزشدا بەرەوپێشچوون لە پەیوەندییەکانیاندا بهێننە ئاراوە.
وەزیری دەرەوەی سربیا باسی لەوەکرد ئەو کۆنسوڵخانەیەی کراوەتەوە کاریگەریی لەسەر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا دەبێت و رایگەیاند: "ساڵی داهاتوو ١٤٠ەمین ساڵیادی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەکەینەوە. ئێمە خوازیاری ئەوەین ئەم پەیوەندییە دۆستانەیە زیاتریش بەرەوپێشبەرین".
خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی بەوەی کۆنسوڵخانەی فەخری وڵاتەکەی لە ئەنتاڵیا کراوەتەوە و گوتی: "ئەنتاڵیا ناوچەیەکی گرنگە بۆ گەشتیارە سڕبییەکان و کردنەوەی ئەم کۆنسوڵخانەیە بۆ ئێمە لێرە ئێجگار گرنگ بوو".
هەروەها رایگەیاند: "ئەم کۆنسوڵخانەیە لەوانەیە لە سەرجەم کۆنسوڵخانەکانی دیکەی سربیا لە وڵاتانی دیکە، بە بەهاتر بێت".
دواتر ئيڤيجا داسیج تیشکی خستەسەر ئەوەی ئەوان بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوو وڵات لەبەرچاو دەگرن و کاردەکەن لەپێناو بەرژەوەندیی ئەو هاووڵاتییانەی بەلقان کە لە تورکیا دەژین و ئەو هاووڵاتییە موسڵمانانەش کە لە سربیا ژیان بەسەردەبەن.