Ali Cura,Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
باكو- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاشكرایكرد، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و به هاوكاریی رووسیا، توركیا و ئێران، لیستی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كه هه‌ریه‌ك له رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئاماده‌یه.
سێرگی لاڤرۆڤ له دوای ٣٩یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئابووریی ده‌ریای ره‌ش، له لێدوانێكدا زانیاریی سه‌باره‌ت به كاره‌كانی پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا دا.
لاڤرۆڤ رایگه‌یاند: "به هاوكاریی رووسیا، توركیا و ئێران، لێكتێگه‌یشتنێك سه‌باره‌ت به لیستی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور كه هه‌ریه‌ك له رژێمی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی ئاماده‌یه" و تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ناوی لایه‌نی سوورییه‌وه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو لیسته‌كه ده‌ده‌نه نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی میستو‌را.
لاڤرۆڤ راشیگەیاند، رووسیا خوازیاره له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٩دا لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا له جنێڤ كۆببێته‌وه.