Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
به‌دلیس - AA
به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراك، كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری پارێزگای به‌دلیس، فاتیح ئاساك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 500 هه‌زار هێكتار زه‌وی زیاتر له 200 هه‌زار تۆن په‌تاته به‌رهه‌مهێنراوه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌تاته، ئاساك كێڵگه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مساڵ به‌رهه‌می په‌تاته له‌سه‌رو چاوه‌ڕوانییه‌كانه‌وه بووه.
ئاساك باسی له‌وه كرد كه 4%ی به‌رهه‌می په‌تاته له توركیادا له به‌دلیس به‌رهه‌مدێت و، گوتی: "له پارێزگای به‌دلیس ده‌ستمان به كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌تاته كردووه. له پارێزگاكه‌ماندا تێكڕا له‌سه‌ر رووبه‌ری 500 هه‌زار هێكتار زه‌وی زیاد له 500 هه‌زار تۆن په‌تاته به‌رهه‌مهێنراوه".