Arif Yusuf
08 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2019
بەغدا ــ AA
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، جۆن ویڵكس داوای لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق كرد كە گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن و راشیدەگەیەنێت كە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران داواكاری رەوان.
جۆن ویڵكس تویتێكی سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عێراق بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی "پێویست بە بیردۆزەكانی پیلانگیری ناكرێت سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان، چونكە داواكارییەكانی خۆپیشاندەران، داواكاری سەرەكی و رەوان كە ماوەیەكی زۆرە داوا دەكەن بۆیان جێبەجێ بكرێت".
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، جۆن ویڵكس داواشی لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق كردووە كە گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن.
پێشتر جۆن ویڵكس هەڵوێستی بەریتانیای سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عێراق خستبوویەڕوو و رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەی زۆر هەست بە نیگەرانی دەكات لە هەمبەر ئەو توندوتیژییەی كە لە میانی خۆپیشاندانەكاندا دژبە خۆپیشاندەران ئەنجامدراوە بەتایبەتیش تەقەكردن لە لایەن قەناس بەدەستەكانەوە.