Ömer Erdem,Ramal Abdullah Mahmood
04 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2019
خه‌رتوم - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازی سوودان، جه‌نه‌راڵ عه‌بدولفه‌تاح بورهان رایگه‌یاند كه دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی راگه‌یاندراوی ئازادی و گۆڕانكاری راگرتووه، كه سه‌ركردایه‌تی ئۆپۆزسیۆنه خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌كات و گوتی: "له ماوه‌ی نۆ مانگدا هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجام ده‌درێت".
بورهان له گوتارێكدا كه له ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی سوودان په‌خشكرا گوتی: " ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازی نابێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گۆڕانكاری. ده‌سه‌ڵات راده‌ستی ئه‌وانه ده‌كات كه گه‌ل هه‌ڵیانده‌بژێرێت".
عه‌بدولفه‌تاح بورهان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كاتی سه‌ربازی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی راگه‌یاندراوی ئازادی و گۆڕانكاری راگرتووه كه سه‌ركردایه‌تی ئۆپۆزسیۆنه خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌كات و رێككه‌وتننامه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
گوتی: "له ماوه‌ی نۆ مانگدا به ئاماده‌بوونی چاودێرانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجام ده‌درێت. بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قۆناغی راگوزه‌ری حكوومه‌تی راگوزه‌ری پێك ده‌هێنین. زه‌مینه‌سازی ده‌كه‌ین بۆ دادگاییكردنی ئه‌وانه‌ی له رژێمی پێشوو له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون و هه‌وڵه‌كانمان چڕده‌كه‌ینه‌وه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی. تاكه رێگای چوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵات سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رێنمایی داوه به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكاته‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی نزیك فه‌رمانده‌یی سوپا له خه‌رتوم كه تیایدا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر بوونه قوربانی و نیگه‌رانی خۆیشی له‌و رووداوانه ده‌ربڕی.