Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood
04 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2019
له‌نده‌ن - AA
ده‌یان هه‌زار كه‌س له دژی سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ بریتانیا له له‌نده‌نی پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ناڕازیبووان كه له به‌یانییه‌وه له گۆڕه‌پانی ترافاڵاگار كۆببوونه‌وه و رێوشوێنی ئه‌منی توندوتوڵ له‌لایه‌ن پۆلیسی بریتانیه‌وه گیرابووه‌به‌ر و دوای تێپهڕینیشیان به شه‌قامی وایتهۆڵ گه‌یشتنه گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان.
خۆپیشاندانه‌كه كه به گه‌یشتنی تره‌مپ بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ده‌ستی پێكرد تیایدا خۆپیشانده‌ران به به‌رزكردنه‌وه چه‌ندین دروشم ره‌خنه‌یان له سیاسه‌ته‌كانی تره‌مپ ده‌گرت له‌باره‌ی كۆچبه‌ران و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پۆلیسی بریتانیاش به درێژایی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تره‌مپ، رێگاكانی ده‌وروبه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانیان به‌رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كاندا داخست.
له كاتی تێپه‌ڕینی كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیدا به گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان، تره‌مپ له په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه به مۆبایله‌كه‌ی وێنه‌ی ئه‌و باڵۆنه گه‌وره‌یه‌ی گرت كه وێنه‌ی ئه‌وی له‌سه‌ر كێشرابوو.