Gülşen Topçu,Muhammet Ali Kemal
20 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
قاهیره - AA
له میسر نه‌خشه‌یه‌كی مێژوویی ته‌مه‌ن ٢١٨ ساڵه‌ی فه‌ڵه‌ستین كه ده‌ویسترا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕفێنرێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له هه‌واڵێكدا كه له ئاژانسی فەرمی میسر، "مینا"، بڵاوكراوه‌ته‌وه و روونكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قاهیره‌ی تێدایه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌و شاكاره ده‌گمه‌نه ویستراوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ببرێت و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌و شوێنه نه‌كراوه كه بڕیاربووه نه‌خشه‌كه‌ی بۆ ببرێت و تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی میسر ئه‌م نه‌خشه‌یه راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كتێب و به‌ڵگه‌كان ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه تۆماری ساڵی ١٨٠٠ به زمانی ئه‌ڵمانی به‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌وه، كه به‌رزییه‌كه‌ی ٤٣ سانتیمه‌تر و پانییه‌كه‌ی ٣٧ سانتیمه‌تره، هه‌یه.