Enes Canlı
28 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2020
ته‌رابلوس - AA
هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا كه به‌لای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نوێنه‌ری شه‌رعی ئه‌و وڵاته‌یه له شاری میسراتە خۆرهه‌ڵاتی ئەو وڵاته درۆنێكی سه‌ربه ملیشیاكانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر-یان خسته‌خواره‌وه.
هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی، بڵاویانكرده‌وه كه كاته‌كانی به‌یانی له ناوچه‌یه‌كی میسراتە درۆنێكی جۆری Wing Loong IIی دروستكراوی چین-یان خستووه‌ته‌خواره‌وه.
میسراتە ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌خت به دووری نزیكه‌ی ٢٠٠ كیلۆمەتر.
درۆنی جۆری Wing Loong II كه دروستكراوی چین-ه، جگه له وڵاتی به‌رهه‌مهێن ته‌نها له كازاخستان و ئیمارات بوونی هه‌یه.
ئیمارات كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پشتیوانكارانی حه‌فته‌ر، وه‌ك به‌رپرسیار له هێرشه خوێناویه‌كان نیشان ده‌درێت كه هێزه‌كانی حه‌فته‌ر به درۆن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.