Enes Canlı
12 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
ته‌رابلوس- AA
هێزەکانی سەربە خه‌لیفه حەفتەر-ی کودەتاچی لە خۆرهەڵاتی لیبیا، بانگەوازی تورکیا و رووسیایان بۆ ئاگربەستی هاوبەش قبوڵکرد كه كاتژمێر ٠٠:٠٠ی ١٢ی كانوونی دووه‌م به كاتی ناوخۆی لیبیا، ده‌ستیپێده‌كرد.
گوته‌بێژی هێزه‌كانی سه‌ربه حه‌فته‌ر، ئه‌حمه‌د میسماری له په‌یامێكدا كه له رێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه "بانگه‌وازی ئاگربه‌ستیان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان قبوڵكردووه" له خۆرئاوای لیبیا به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاگربه‌سته‌كه پێشێل بكات، ئه‌وا به توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.