Afra Aksoy
10 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2019
تەرابلوس ـ AA
راگەیەندرا كە چەند مووشەكێک لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی معێتیقە شاری تەرابلوس پایتەختی لیبیا كەوتوونەتە خوارەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە بە شێویەكی هەڕەمەكی چەند مووشەكێك ئاراستەكراون و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی معێتیقە كەوتوونەتەخوارەوە.
بەگوێرەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، بە هۆی كەوتنەخوارەوەی ئەو مووشەكانە، ئاگر لە فڕۆكەخانەكە كەوتووەتەوە و دووكەڵی ئاگرەكە لە فڕۆكەخانەكە بەرزبووەتەوە.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، وەزارەتی گواستنەوە سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی رایگەیاندبوو كە بە هۆی خراپی رەوشی ئەمنییەوە، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی معێتیقە تا كاتێكی نادیار هەڵپەسێردراوە.
لە لایەكی دیكەوە كۆمپانیای فڕۆكەوانی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی رایگەیاند كە بە هۆی داخستنی فڕۆكەخانەی معێتیقە، گەشتەكانی لە فڕۆكەخانەی مسراتە ئەنجام دەدات.