Sangar Hamad Azeez
22 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
لە تەرابلۆسی پایتەختی لیبیا رۆکێتێک هاوێژرایە نێو جبەخانەیەک و بەهۆیەوە تەقینەوەیەکی گەورە رووی دا و سەرەنجام ٢٨ کەس کوژران و بە دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی گوتەی بەرپرسانی نەخۆشخانە و شایەتحاڵان، بە ئامانجی رێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی گرووپە چەکدارییەکان بۆ ناوەوەی شارۆچکەکە و پێشگرتن لە وێرانکردنی دووکانەکان، لە شارۆچکەی گەڕابولی سەر بە پارێزگای تەرابلۆس گەنجانی بەربەستیان لەسەر شەقامەکان دانا و بۆ خۆپاراستنیان بەرەو جبەخانەیەکی حکوومەت بەڕێکەوتن تاوەک چەکی جبەخانەکە ببەن.
بەگوێرەی گوتەی چەکدارێک لە ساتی بردنی چەک لە جبەخانەکە رۆکێتێک هاوێژرایە نێو جبەخانەکە و بەهۆیەوە تەقینەوەیەک رووی دا و ٢٨ کەس کوژران و بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.