Hussameldin Abdelgadir Salih Mohamed,Halime Afra Aksoy,Gülşen Topçu
15 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2024
غەززە - AA
لیواکانی عێزەددین قەسامی باڵی سەربازیی حەماس، ئاماژەی بەوە کرد کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا هەواڵیان لە ژمارەیەکی زۆر دیلی ئیسرائیلی نییە لە غەززە.
گوتەبێژی لیواکانی عێزەددین قەسام، ئەبو عوبەیدە بەبۆنەی ١٠٠هەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی "گەردەلوولی ئەقسا"وە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
ئەبو عوبەیدە باسی لەوە کرد کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، چارەنووسی ژمارەیەکی زۆر دیلی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە نادیارە.
هەروەها ئەبو عوبەیدە باسی لەوە کرد کە ئەگەرێکی زۆرە زۆربەیان لەم نزیکانەدا کوژرابن، ئەوانەشی ماونەتەوە لە مەترسییدابن، هەموو بەرپرسیارێتییەکی دۆسیەی دیلەکان لە ئەستۆی حکوومەتی تەل ئەبیب و سوپای ئیسرائیلدایە.
ئەبو عوبەیدا ئەوەیشی خستەڕوو کە بە درێژایی ئەو ١٠٠ ڕۆژە هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج و لە کاریان خستوون، زۆربەی ئەو تەقەمەنی و چەکانەشی بەکارهاتوون بەرهەمی قەسامن.
گوتەبێژەکەی لیواکانی قەسام، باسی لەوەیش کرد کە لە ئەگەری درێژکردنەوەی هێرشەکانی سەر غەززە ئەوا بەرەکانی بەرگرییش هێرشەکانیان دژ بە ئیسرائیل فراوان دەکەن.
ئەبو عوبەیدا باسی لەوە کرد کە زۆربەی مزگەوتەکانی کەرتی غەززە لەناوچوون و، ئەرکی خۆیانە ئەمە بە دوو ملیار موسڵمان ڕابگەیەنن.