Muhammed Nuri Erdoğan
15 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لە ناوبردنی ٢٤ ئامانجی تیرۆریستانی لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە باکووری عێراق و سووریا ڕاگەیاند، کە پێدەچێت تیرۆریستانی بەناو بەرپرسی باڵایان لەناودابووبێت.
لەو بارەیەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژە بەوە کرد کە بە ئامانجی لەچالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە/کەجەکە و تیرۆریستەکانی دیکە و، لەناوبردنی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانەی لە باکووری عێراق و سووریاوە دەکرێنە سەر خەڵک و هێزە ئەمنییەکان، لە چوارچێوەی مافی شەرعییە ڕەواکانی بەرگرییکردن لەخۆ کە لە ٥١هەمین ماددەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرچاوەی گرتووە، کاتژمێر٢٢:٠٠، چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیی کرایە سەر ئامانجەکانی تیرۆر لە ناوچەکانی مەتینا، گارا، خواکورک، قەندیل و ئاسۆس لە باکووری عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییانەی ئەنجامدران ٢٤ ئامانج کە پێکهاتبوون لە ئەشکەوت، حەشارگە، پەناگە و کۆگای تەقەمەنی/پێداویستی لەناوبران، کە لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز بەکارهێنراون و پێدەچێت تیرۆریستانی بەناو بەرپرسی باڵایان لەناودابووبێت.
ئاماژە بەوەیش کرا کە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا بەشێوەیەکی بەرچاو تەقەمەنی ناوخۆیی و نیشتمانیی بەکارهێندراوە و ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست لەچالاکی خران و هاتووە: "سوپای تورکیا کە لە گەلێکی ڕەسەنەوە سەرچاوەی گرتووە، وەک ڕابردوو ئەمڕۆش لە پێناو ئایندەی وڵات و گەلەکەمان و ئاسایشدا پێداگرانە و بەشێوەیەکی کاریگەر هەتا نەمانەوەى یەک تیرۆریست بەردەوام دەبێت لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. لەم ئۆپەراسیۆنەشدا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ئەوەی کەسانی مەدەنی بێتاوان، دۆستان و شوێنەوارە مێژوویی و کلتوورییەکان و دەوروبەریان زیانیان پێنەگات".