Davit Kachkachishvili
03 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی خەڵاتی بەخشییە هەزار و ٣٣١ سەرباز و پۆلیسی ئۆکراینی کە لە دەستپێکی جەنگی وڵاتەکەی لە ٢٤ی شوباتەوە لەلایەن رووسیاوە بەدیل گیرابوون، لەرێگەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕکردنەوە رزگارکرابوون.
زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تێلیگرام بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاند کە خەڵاتی پێشکەش بەو سەرباز، پۆلیس و کارمەندانەی تەندروستی کردووە کە لە ئەنجامی ئاڵوگۆڕی دیلەکانەوە لە دەستی رووسیا رزگار کراون.
زێلێنسکی لە مەراسیمی خەڵاتکردنەکەدا، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کە هەوڵیان بۆ رادەستکردنەوەی ئەو ئۆکراینییانە داوە کە بە دیل لەلایەن رووسیا گیرابوون و گوتی: "لە ٢٤ی شوباتەوە هەزار و ٣٣١ ئۆکراینی کە لەلایەن رووسیاوە بە دیل گیرابوون، رزگارکراون".